ئه‌بو فه‌زڵ ئه‌بو تورابی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شوورای ئێران رایگه‌یاند:30 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ئه‌بو تورابی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فارس-ی ئێرانی گوتی: ده‌سته‌ی ئه‌نجومه‌نی شوورای ئیسلامی جه‌ختیكردۆته‌وه كه پێویسته پشكنین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامان بكرێت.
هه‌روه‌ها عه‌لی تیكزاده، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شوورای ئیسلامی ئێران كه ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه سه‌رپه‌رشتی دانیشتنی په‌رله‌مانی كردووه، داوای له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كان كردووه پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجام بده‌ن.
داواكه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شوورای ئیسلامی ئێران ، دوای ئه‌وه دێت ژماره‌ی تووشبووان و بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن،له‌زیادبووندایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.