Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 07:01

ئه‌ڵمانیا بۆ پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ هێزه‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌هێڵێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا هێز و  ڕاوێژكارانی له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بهێڵێته‌وه‌.
له‌ راگه‌یاندراوێكیشدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا سوپاس نامه‌یه‌ك ئاراسته‌یان ده‌كات، رایده‌گه‌یه‌نن:  سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بۆندستاغ) دەکكه‌ین بۆ درێژکردنەوەی وادەی مانەوەی هێزەکانیان و راوێژکارانی سەربازی وڵاتەکەیان لەعێراق و هەرێمی کوردستان
 له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لەبڕیاری درێژکردنەوەی وادەی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا و راوێژکارانیان دەکات لەعێراق و هەرێم، کە هۆکارێکی گرنگی بەیەکەوە کارکردن و ئەرک بینینە، لە بەرامبەر هەڕەشەکانی تیرۆر و تیرۆریستان. 
وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتیشدەکاتەوە، هێشتا داعش هەڕەشەیەکی جددیە و پێشمەرگه و سوپای عێراق، پێویستیان بەهاوکاری و هەماهەنگی هەمەلایەنەی ووڵاتانی هاوپەیمانان هەیە، لەمڕوشەوە راوێژکارانی ئەڵمانیا رۆڵێکی کاراو کاریگەریان بینیوە لەتێکشکاندنی تیرۆریستان و بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەرووی مەشق و راهێنان، سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی سەربازی. 
 له‌كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: وەزارەتی پێشمەرگە، بەناوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سوپاسی گەل و حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات بۆ پەسندی ئەو بڕیارەو دووپاتیشیدەکەینەوە، لەگەڵ ئەڵمانیا، وەک شەریکی راستەقینەمان تیرۆریستان لەناو دەبەین و ناوچەکە بە ئارامی و پارێزراویی دەهێڵینەوه.
 

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.