Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 07:45

كاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە پارێزگای موسەننا کرایە ئامانج

کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەر بە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە پارێزگای موسەننا باشووری عێراق کرایە ئامانج.
کوردستان TV
100%

ئەفسەرێک لە پۆلیسی موسەننا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت  راگەیاند، بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگای خێرای موسەننا تەقیوەتەوە کە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعشی کردووەتە ئامانج.

ئەفسەرەکە ھەروەھا ئاماژەی بەوەیش دا کە تەقینەوەکە ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.

لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، ئەمە دووەم ھێرشە کە بکرێتە سەر کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە عێراق.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.