به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكرای كرد، پارێزگاكه‌یان له پێدانی ڤاكسین بۆ هاووڵاتییان له‌سه‌ر ئاستی عێراق پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ئەو هەڵمەتە نیشتیمانییەی دیاری کرابوو بۆ پێدانی ڤاکسین له 1/11 تا 31/12/2022 پارێزگای سلێمانی لە سەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە پلەی یەکەم دەستنیشان کرا لە زۆری بە کارهێنانی ڕێژەی ڤاکسین بە هاووڵاتییان.
ڕاشیگه‌یاند: ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژەی به‌وه‌داوه كه خودی بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسیارێتی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و ئاستی هۆشیاری تاک و خەمخۆری تیمەکانی پێدانی ڤاکسین بە هاووڵاتییان، دەرئەنجامی ڕێژەی وەرگرتنی ڤاکسینە لە پارێزگای سلێمانی.
به‌هۆیه‌وه بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتییانی كرد و هیوای خواست بەردەوام بن لە وەرگرتنی ڤاکسین تا هەوڵ بدەن کۆمەڵگایەکی تەندروست بەرهەم بهێنن و هەمووان پارێزراو بن لە نیشانە و هۆکار و دەرئەنجامەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.