له‌یاری قۆناغی شانزه‌ی جامی فه‌ره‌نسا، كاتژمێر 11:15ی شه‌وی دووشه‌ممه هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سان جێرمان و نیس له‌سه‌ر یاریگای پارك دی برانس رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌م یاریه هه‌ردوو یانه دوایین ئاماده‌كاریان ئه‌نجامداوه له‌پێناو بردنه‌وه‌ی یاریه‌كه و برینی قۆناغی شانزه.
لای خۆیه‌وه ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سان جێرمان ماوریسیۆ بۆچیتینیۆ له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئاماده‌كاری ته‌واومان بۆ ئه‌م یاریه ئه‌نجام داوه، خۆشحاڵم به‌چاكبوونه‌وه‌ی مێسی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا و ده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌مه‌شق و راهێنانه‌كانی، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت مێسی بۆ ئه‌م یاریه بگه‌رێته‌وه، به‌بروای خۆم گونجاوه مێسی بۆ ئه‌م یاریه یاری ئه‌نجام بدات.
ڕاهێنه‌ری پاریس جه‌ختیكرده‌وه به‌پێی كات مێسی و مبابی دووانه‌یه‌كی به‌هێز ده‌بن و ته‌واو به‌یه‌كه‌وه بۆ یاری ده‌گونجێن، هه‌ر له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه بۆچیتینیۆ وتیشی باریدیس له‌ئه‌رژه‌نتین گه‌ڕاوته‌وه پاریس و په‌یوه‌ندی به‌تیپه‌كه كردوه، به‌ڵام ماندووبوونی پێوه دیاره و پێشبینی ناكرێت به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری ئه‌نجام بدات، به‌لكو زیاتر پشت به‌كۆمه‌لی یاریزانی لاو ده‌به‌ستین بۆ ئه‌م یاریه، له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا بۆچینتیۆ روونیكرده‌وه پێشبینی ده‌كرێت جیانلۆجی دۆنارۆما به‌هه‌مان شێوه بۆ ئه‌م یاریه ئاماده‌بێت، چونكه ناوبراو له‌پێكاته‌كه‌ی چاك بۆته‌وه.
ئه‌مشه‌و له قۆناغی 16 ى جامی فه‌ڕه‌نسادا پاریس سانجێرمان و نیس رووبه‌رووی یه‌كترده‌بنه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.