ڕۆژنامه‌ی ماركای نزیك له‌یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له‌ڕاپۆرته هه‌والێكدا ئاماژه‌ی بۆكردوه، له‌یه‌كه‌م مێركاتۆی ساڵی دوو ههزاروبیست و دوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆندی لۆكا مۆدریچی كرواتی تا ساڵی دوو هه‌زارو بیست و سێ درێژ ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی ناوبراو روونیكردۆته‌وه، كارگێری یانه‌ی شاهانه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن مۆدریچ بۆ یانزه‌هه‌مین وه‌رزی له‌سه‌ر یه‌ك به‌درێسی یانه‌ی شاهانه ده‌ربكه‌وێت، نوێ كردنه‌وه‌ی بۆندی مۆدریچ له‌گه‌ل یانه‌ی شاهانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕیته‌وه، ئه‌م یاریزانه له‌نێو یاریگا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات، له‌هه‌مان كاتیش په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر باشی له‌گه‌ل كارلۆ ئه‌نچلۆتی راهێنه‌ر یانه‌ی شاهانه هه‌یه، بۆیه ئه‌نچلۆتی ئیتالی رۆلی سه‌ره‌كی ده‌بێت له‌نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی مۆدریچ تا كۆتایی وه‌رزی دوو هه‌زارو بیست‌و سێ.
ریاڵ مه‌درید له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی لۆكا مۆدریچ ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.