له‌گه‌ری شانزه‌هه‌می پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور، به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای ده‌بێته‌وه.
له‌دوو رۆژی رابردوو به‌رازیل له‌گه‌ڵ ئیكوادۆر به‌گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ر بوون، كورانی سامبا به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ یاری به‌رامبه‌ر پاراگوای ، یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شق و راھێنانیان دوای ته‌واوبوونی یاری ئیكوادۆر ئه‌نجامدا، به‌رازیل جیاواز له‌وه‌ی گه‌یشتۆته جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست و دووی قه‌ته‌ر، له‌هه‌مان كاتدا هه‌وڵ ده‌دات پارێزگاری له‌تۆماری رووبهرووبونهوهكانی بكات و هیچ یاریه‌ك نهدۆرێت، له‌كۆی پانزه یاری پالاوتنه‌كان به‌رازیل هیچ یاریه‌كی نه‌دۆراندوه، به‌ڵكو له‌یانزه یاری سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌و له‌سێ یاریش به‌رامبه‌ر بووه، یاری به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتینیش چاره‌نووسی یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌رازیل به‌كۆكردنه‌وه‌ی سی و شه‌ش خال له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی دێت، هه‌لبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین هه‌وڵ ده‌دات پێشه‌نگ له‌به‌رازیل وه‌ربگرێت و به‌جیاوازی چوار خاڵ له‌دوای سامبا دێت له‌خانه‌ی دووه‌م.
له پاڵاوتنه‌كاندا به‌رازیڵ له‌گه‌ڵ پاراگوای یاری هه‌یه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.