Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 00:44

رووسیا هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی سەر سنووری ئۆکراینا ده‌كات

لیندا تۆماس گرینفیڵد، نوێنه‌ری ھەمیشەیی ئەمریکا لە تەنەوە یەکگرتووەکان،، ئاشكرای كرد، رووسیا پلانی ھەیە ژمارەی سەربازەکانی لەسەر سنووری ئۆکراینا-بێلاڕووس بۆ 30 ھەزار سەرباز بەرزبکاتەوە.
کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی ئاسایشی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لەسەر داوای ئەمریکا بە مەبەستی تاوتوێکردنی قەیرانی ئۆکراینا-رووسیا کۆبوویەوە.

رووسیا، ھەوڵیدا رێگری لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە بکات و داوای ئەنجامدانی دەنگدانی کرد.

چین، پاڵپشتیی رووسیای کرد و دژی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە وه‌ستایه‌وه‌. ئەندامە کاتییەکانی ئەنجوومەنەکە گابۆن، کینیا و ھیندستان دەنگ نەدانیان ھەڵبژارد.

دوای ئەوەی نۆ دەنگ کۆکرایەوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە، ھەوڵەکانی رووسیا شکستی ھێنا.

نوێنەری ھەمیشەیی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ڤاسیلی نیبینزیا، ئەمریکای بە ئه‌نجامدانی "دیپلۆماسیەتی بڵندگۆیی" تاوانبار كرد.

لە بەرامبەردا نوێنەری ھەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لیندا تۆماس گرینفیڵد، بە باڵیۆزە رووسیەکەی گوت: "ھیچ بیرتان لەوە کردووەتەوە کە چەند نیگەران دەبن لەوەی 100 ھەزار سەرباز لەسەر سنوورتان بێت؟".

لیندا تۆماس گرینفیڵد ئاماژەی بەوە کرد کە رووسیا زیاتر لە 100 ھەزار سەربازی لەسەر سنووری ئۆکراینا کۆکردووەتەوە و ئەو ژمارەیە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا قه‌به‌ترین كۆكردنه‌وه‌ی سەربازییە لە ئەورووپا و گوتی: "شەڕانگێزییەکانی ئەمڕۆی رووسیا تەنھا لەگەڵ ئۆکراینا نییە، لە ھەمانکاتدا ھەڕەشە لە ئەورووپا و سیستمی نێودەوڵەتی دەکات".

گرینفڵد هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "رووسیا جگە لەوە، پێنج ھەزار سەرباز، مووشەکی بالیستیی مەودا کورت، ھێزی تایبەت و سیستمی دژە فڕۆکەی بۆ بێلاڕووس گواستووەتەوە. بەڵگەی ئەوە دەبینین کە رووسیا پلانی ھەیە لەسەره‌تای شوباتەوە ژمارەی سەربازانی لەسەر سنووری بێلاڕووس-ئۆکراینا بۆ سەرووی 30 ھەزار سەرباز بەرزبکاتەوە".

سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا کە وڵاتێک ناتوانێت بە زەبری ھێز سەرلەنوێ سنووری وڵاتێکی دیکە بکێشێتەوە و داوای لە رووسیا کرد کە لە بری پێکدادان لەگه‌ڵ ئۆکراینا، دیپلۆماسی ھەڵبژێرن.

نوێنه‌ری ھەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان جارێكی دیكه‌ هۆشداری لەوە دا ئه‌گه‌ر بێت و رووسیا زیاتر ئۆکراینا داگیر بكات ئه‌وا ئەنجامەکانی "مەترسیدار" دەبێت و گوتی: "ئەگەر ئەم دۆخە پەیوەست بێت بە مه‌ترسییە ئەمنییەکانی رووسیا لە ئەورووپا، ئەوە ئێمە دەرفەتیان بۆ تاوتوێکردنی نیگەرانییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ پێشکەش دەکەین".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.