Erbil 38°C پێنجشەممە 14 ئایار 22:52

ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ به‌رده‌وامه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 1 ی 2 ی 2022، مووچه‌ی مانگی یه‌كی 2022  ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی گه‌نجینه‌ی هه‌رێم راشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشەممە 1ى 2 ى 2022، مووچەی وەزارەتی پەروەردە (ناوشار) بۆ مانگی (2022/1) دابەشدەکرێت.
سبەی چوارشەممەش 2 ى 2 ى 2022، مووچەی وەزارەتی پەروەردە (بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەرەوەی شارەکان) بۆ مانگی 1 ى 2022 بەهەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوتر دابەش دەکرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی گه‌نجینه‌ى هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بین، به‌پێی خشته‌ی ئاماده‌كراو له‌رۆژانی داهاتووش مووچه‌ی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی 200  ملیاره‌كه‌ی به‌غدا پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ خێراترده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ 25 ى هه‌ر مانگێكدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كات، له‌ ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه‌ وه‌ریده‌گرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.