له‌ژێر دروشمی (وڵات بنیات ده‌نێین تیرور له‌گۆر ده‌نێین )، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌له 1ی شوبات تا 3 ی شوباتی-2022 خولی شه‌شه‌می فیستیڤاڵی سینمای دژ به تیرۆر له هه‌ولێر به‌رێوه ده‌چێت.
هونه‌رمه‌ند پشتیوان عه‌بدوڵا دامه‌زرێنه‌رو سه‌رۆكی فیستیڤاڵی سینه‌مای دژ به تیرۆر به ماڵپه‌ری كوردستانتیڤی راگه‌یاند" به به‌شداری 40 كورته فیلم ، كه تیایدا 20 فلمیان كوردین و زۆر به‌یان یه‌كه‌م جاره نمایش ده‌كرین، فیستڤاڵه‌كه له سینما ئمپایرله فاملی موڵ به‌رێوه ده‌چێ، 8 خه‌ڵات به‌سه‌ر فیلم و ده‌رهێنه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها پیشتیوان عه‌بدوڵا ووتی" خه‌ڵاته‌كان به‌م شێوه ده‌بێت كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دادوه‌ران ده‌سنیشان ده‌كرێت (باشترین ده‌رهێنا ن، باشترین فلیمی ئه‌نمیشن ،باشترین فلیمی دیكۆمینتاری ، باشترین به‌رجه‌سته‌و نواندن ، باشترین سیناریۆ) له‌م خوله‌دا 200 میوان له ده‌ره‌وه ی هه‌ولێر بانگێشت كراون ،خوله‌كه‌ش له‌ژێر دروشمی (وڵات بنیات ده‌نێین تیرور له‌گۆر ده‌نێین ) به‌رێوه ده‌چێت".
له كۆتاییدا پشتیوان ووتی " له میانی فیستڤاڵه‌كه‌دا چه‌ند سمیناری تایبه‌ت له‌سه‌ر سینما و چه‌مكی تیرۆر به‌رێوه ده‌چێت ، رۆژێك ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی میوانان ببینه ئه‌ولۆكه‌یشنه معماری وبنتیاتنانه مه‌زنه‌ی له پایته‌خت هه‌نه وه‌ك وه‌ڵامێك بو تیرۆر و تیرۆستان،هونه‌رمه‌ندان ستیی سپۆنسه‌ری فیستڤاڵه‌كه‌ن ، له گه‌ڵ ده‌زگای سه‌ته‌لاه‌یت كوردستان تیڤی وپارێزگای هه‌ولێر و چه‌ند كۆمپانیه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت ، به داخه‌وه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئاماده نه‌بوون هاوكاریمان بكه‌ن ".
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر خولی شه‌شه‌می فیستیڤاڵی سینمای دژ به تیرۆر به‌رێوه ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.