Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 15:38

ڕێگای دووسایدی ناو ڕوڤیا بە گوژمەی 13 ملیار دینار دروست دەکرێت

پەیمان خواجە
100%

سەرۆکی شارەوانیی ڕوڤیا  رایگه‌یاند: بڕیارە ڕێگای ناو ڕوڤیا کە دەکەوێتە نێوان ھەولێر و دھۆک دەکرێتە دووساید و بڕی ئەو پارەیەی بۆی تەرخان کراوە 13 ملیار دینارە کە بە شێوەیەکی زۆر ڕێکوپێک دروست دەکرێت.
 عەبدولستار یوسف، سەرۆکی شارەوانیی ڕوڤیا، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: ڕێگای دروستکردنی دووسایدی ناو ڕوڤیا کە دەکەوێتە ڕێگای نێوان ھەولێر و دھۆک دەرخستەی ئامادە کراوە و ھەندێک تێبینمان لەسەر ھەبوو و دراوە بە پارێزگا و دەدرێتە وەزارەت و ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر بدات و دەست بە دروستکردنی دەکرێت و دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
عەبدولستار یوسف گوتیشی: درێژییەکەی دوو کم دەبێت و گوژمەی دروستکردنی ڕێگاکە 13ملیار دینارە، چونکە بە شێوەیەکی زۆر باش دروست دەکرێت و ماوەیەکی زۆرە بڕیاری دروستکردنی درابوو، بەڵام ھەندێک دوا کەوت و ئێستا بڕیارە دروست بکرێت.
گوتیشی: ئەو دووسایدە دروست بکرێت سیمایەکی زۆر جوان دەداتە ناحیەکە و لە بەرژوەندیی خەڵکی ناوچەکەدایە بۆ ھاتوچۆ، چونکە ئێستا بەھۆی ئەوەی یەکسایدە قەلەباڵغیەکی زۆری لەسەرە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.