Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:30

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%


پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز مەلا مەحمود تلەزەیتی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، مامۆستا مەلا مەحمود تلەزەیتی،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان خاتوو (جەمیلە محەمەد ساڵح)ـمان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادەكەتان و دۆست و خزمانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی
١ـی شوباتی ٢٠٢٢
……………………..
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی ئیسماعیل قادر
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی ئیسماعیل قادر،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك ئیسماعیل كوڕی شەهید قادر بەڵخەییمان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەورەرەكەتان و كەسوكار و خزمانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە ئیسماعیل بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی
١ـی شوباتی ٢٠٢٢
…………………………….
پەیامی سەرەخۆشیی بارزانی بۆ خانەوادەی خاتوو هەمین عەباس حوسێن
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی هەمین عەباس حوسێن،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(هەمین عەباس حوسێن) لە عەشیرەتی پیراغایی، مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خولێخۆشبوو خاتوو هەمین بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی
١ـی شوباتی ٢٠٢٢
………………………….
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی حاجی ئیسماعیل حاجی قادر دەشتێویی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی حاجی ئیسماعیل حاجی قادر دەشتێویی،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری نیشتیمانپەوەر و كۆمەڵایەتی دەڤەری پشدەر كاك(حاجی ئیسماعیل حاجی قادر دەشتێوی)ـمان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و خزم و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو حاجی ئیسماعیل بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی
١ـی شوباتی ٢٠٢٢
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.