له گه‌ڕی هه‌شته‌می قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر بۆ تۆپی پێ و له گڕوپی یه‌كه‌مدا، كاتژمێر سێی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌كاتی هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی لوبنان و یاریه‌كه‌ش له یاریگای شاری سه‌یدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بارودۆخیان له یاریه‌كانی پاڵاوتن باش نیه، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هیچ یاریه‌كی نه‌بردۆته‌وه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی چوار خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی یه‌كه‌م دێت، هه‌ڵبژارده‌ی لوبنانیش خاوه‌نی پێنج خاڵه‌و له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دایه، بۆیه هه‌ردوو تیپ هیوایه‌كی كه‌میان هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌م گڕوپه‌و گه‌یشتن بۆ یاری پاشكۆی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئاسیا.
جێگای باسه له‌م گڕوپه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به كۆكردنه‌وه‌ی نۆزده خاڵ له پێشه‌نگ دایه‌و گه‌یشتنی بۆ كۆتاییه‌كانی جامی جیهان مسۆگه‌ركردووه .
له پاڵاوتنه‌كان له كیشوه‌ری ئاسیا ئه‌م ئێواره‌یه عێراق ده‌بێته میوانی لوبنان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.