Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:02

له‌ ئێن بی ئه‌ی تیپی فینیكس سانز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیپی سان ئەنتۆنیۆ سپێرز تۆماركرد

کوردستان TV
100%

لە خولی باسكەی تیپە پیشەگەرەكانی ئەمەریكای ناسراو بە ئێن بی ئەی، تیپی فینیكس سانز بە سەدوپازدە خاڵ بەرامبەر بە سەدودە خاڵ لە تیپی سان ئەنتۆنیۆ سپێرزی میوانی بردەوە.
 لە نیوەی یەكەمی یاریەكەدا، سان ئەنتۆنیۆ سپێرز بە پەنجاوپێنج خاڵ بەرامبەر بە پەنجا خاڵ لەپێش میواندارەكەی بوو، بەڵام لە نیوەی دووەم، یاریزانانی فینیكس سانز ئەم دواكەوتنەیان بۆ سەركەوتن گۆڕی و ڕووبەڕوو بوونەوەكەیان بە جیاوازی پێنج خاڵ بە سوودی تیپەكەیان تەواوكرد.
 بەم بردنەوەش فینیكس سانز درێژەی بە ئەنجامە باشەكانی داو چلەمین سەركەوتنی لەم وەرزەی ئێن بی ئەی بەدەستهێنا، یاریزان دێڤین بۆكێر ڕۆڵێكی كاریگەری لەم بردنەوەی فینیكس سانز بینی و بیست وهەشت خاڵی لە یاریەكە تۆماركرد، میكال بریجیسی هاوكارەكەشی بیست وشەش خاڵی دیكەی بۆ تیپی براوە بەدەستهێنا.
 لەو لاشەوە یاریزان دۆج ماكدیرمۆت بیست وچوار خاڵی بۆ سان ئەنتۆنیۆ سپێرز تۆماركردو تیپەكەشی سیی و دووەمین یاری لەم وەرزەی خولەكە دۆڕاند.

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.