لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 89 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بۆ 91 دۆلار و 48 سەنت بەرزبوویەوە و رۆژەکەی بە 89 دۆلار و 26 سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر 09:25ــەوە، بە بەراوورد لەگەڵ نرخی داخستنی دوێنێ بەڕێژەی 0،27 زیادی کرد و بە 89 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 88 دۆلار و 43 سەنت فرۆشرا.
بەردەوامی گرژییە جیوسیاسییەکان لە رۆژھەڵاتی ئەورووپا و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها مەترسییەکانی کەمبوونەوەی خستنەڕوو لە بازاڕەکان بەھۆی بووژانەوەی داواکاری لەدوای پەتای کۆرۆناوە ھۆکارێکی گرنگ بوو لە بەرزبوونەوەی نرخەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.