Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 13:59

لە یەک مانگدا 18 کۆڵبەر به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران بوونه‌ته‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

لە ماوەی یەک مانگدا، 18 کۆڵبەر له‌كوردستانی ئێران کوژراون، برینداربوون و بێسەرو شوێن بوون.
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، لە مانگی رابردوودا (مانگی 1ـی 2022)، دوو کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە.
هەر لەو مانگەدا، 13 کۆڵبەر بریندار بوون و سێ کۆڵبەری خەڵکی (ورمێ)ش بێسەروشوێن بوون و 10 لە کۆڵبەرە کوژراو و بریندارەکانیش خەڵکی سنووری پارێزگای کرماشان بوون.
 هه‌نگاو راشیگه‌یاندووه‌ رایگەیاندووە، یەکێک لە کۆڵبەرە کوژراوەکان و نۆ کۆڵبەری بریندار، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە پێکراون و یەکێکیش لە کۆڵبەرەکان بەهۆی رووداوی سروشتییەوە بریندار بوو و دوو کۆڵبەریش بە رووداوی هاتوچۆ یەکێکیان گیانی لەدەست داوە و ئەوەی دیکەش بریندار بوو.
کۆڵبەرە قوربانییەکان خەڵکی شارەکانی کرماشان (کوژراوێک و نۆ بریندار)، سنە (کوژراوێک و چوار بریندار) و ورمێ (سێ بێسەروشوێن) بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.