وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی کانوونی دووەمی رابردوو بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، تیکڕای نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوودا، 99 ملیۆن و 286 ھەزار و 78 بەرمیل بووە کە تێکڕای داھاتەکەی گەیشتووەتە، ھەشت ملیار و 270 ملیۆن دۆلار.
باسی لەوەیش کردووە کە لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، 96 ملیۆن و 430 ھەزار و 596 بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 545 ھەزار و 656 بەرمیل.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە مانگی مانگی کانوونی دووەمی رابردوودا، رۆژانە تێکڕا سێ ملیۆن و 203 ھەزار بەرمیل ھەناردەکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە 83 دۆلار و 24 سەنت فرۆشراوە.
tweet
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.