ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایدهگهێنێت، بەپێی پێشبینییەكان لە رۆژانی نێوان 4ی 2 بۆ 11ی 2ی 2022 هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە دەكەوێتە ژێر كاریگەری دابەزینی سێ بارستەهەوای ساردی جەمسەری و بەفر و باران بارین ماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكردووەتەوە، پێشبینی دەكەن لە ماوەی رۆژانی 4ی 2 بۆ 11ی 2ی 2022 هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە بكەوێتە ژێر كاریگەری دابەزینی سێ سیستەمە بارستە هەوای ساردی جەمسەری باكور.
ڕاشیدهگهیهنن، بەشێوەی نزمە پاڵەپەستۆی یەك لەدوای یەك كاریگەریەكانی نزمدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەكانمان بە شەپۆلی بەفر و بارانبارین.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هاوكات بارینی بەفرێكی زۆر لەناوچە شاخاویەكان و نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی گەرما كاریگەری لەسەر كەشی ناوچەكە دەبێت.
بۆ ماوەی هەفتەیەك شه‌پۆڵێكی بەفر و باران بارین هەرێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.