مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان / نوسینگەی ڕۆژئاوا دوو تۆمەتباریان لەکاتی دزیکردندا دەستگیرکرد.
له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه: لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرک و چالاکی و دەرچوونی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان / نوسینگەی ڕۆژئاوا، توانرا دوو تۆمەتبار لەکاتی تاوانی دزیکردندا دەستگیر بکەن.
پۆلیسی سلێمانی راشیدهگهێنێت: لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئەو کەلوپەلانەدا کە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە بەکاریانھێناوە.
پۆلیس ئاماژه بهوهشدهكات: ھەردوو تۆمەتبار (م، خ، ر) لەدایکبووی 1997 و (ھ، ع، ع) لەدایکبووی 1999 دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
دوو تۆمەتبار لەکاتی دزیکردندا دەستگیرکران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.