ڤلادیمیر پوتین،سه‌رۆكی رووسیا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە هێشتا ئامادە نییە لە بارەی گرەنتییە ئەمنییەکانەوە وەڵامی ئەمریکا بداتەوە و رایگه‌یاند: "نیگه‌رانییه سه‌ره‌كییه‌كانی رووسیا پشتگوێ خراون، بەڵام من لەمڕۆدا ئامادەی ئەوە نیم کە بڵێم پێویست بوو وەڵامەکەیان چۆن بێت".
ڤلادیمیر پوتین لە کۆشکی کرملین پێشوازیی لە سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا، ڤیکتۆر ئۆربان کرد و دوای کۆبوونەوەی دوو قۆڵی نێوانیشیان پێکەوە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ساز کرد.
لە میانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، پوتین باسی لە قەیرانی ئۆکراینا کرد و رەخنەی لە وەڵامەکەی ناتۆ و ئەمریکا بۆ پێشنیازی گرەنتییە ئەمنییەکان، گرت و رایگەیاند: "بەوردی تاوتوێی وەڵامەکانی ئەمریکا و ناتۆ دەکەین و ئه‌وەش ده‌بینرێت كه له وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌مریكادا سه‌باره‌ت به گەره‌نتییه ئه‌منییه‌كان، نیگه‌رانییه سه‌ره‌كییه‌كانی رووسیا پشتگوێ خراون".
سه‌رۆكی رووسیا گوتیشی: "له وه‌ڵامی خۆرئاوادا سه‌باره‌ت به پێشنیازی گره‌نتییه ئه‌منییه‌كان، سێ ته‌وه‌ر كه به لای رووسیاوه هه‌ستیارن، نابیندرێن، کە بریتین لە فراوان بوونی ناتۆ، جێگیرکردنی سیستمی سەربازیی لە نزیک سنوورەکانی رووسیا و گەڕاندنەوەی ژێرخانی سەربازی ناتۆ بۆ رەوشی ساڵی 1997".
ڤلادیمیر پوتین، تۆمەتی ئەوەشی دایە پاڵ ناتۆ کە رووسیای هەڵخەڵەتاندووە و رایگەیاند: "لەمڕۆدا دەبینن ناتۆ لە کوێیە، لە پۆڵەندا، رۆمانیا و وڵاتانی باڵتیکە، بەڕاستی ئێمەیان هەڵخەڵەتاند".
پوتین رەخنەشی لە ئەگەری بوونە ئەندامی ئۆکراینا لە ناتۆ گرت و گوتی: "ناتۆ باس له ئازادیی هه‌ڵبژاردن له لای وڵاتان ده‌كات به‌ڵام ناتوانن له‌سه‌ر حسابی ئاسایشی یه‌كێك ئه‌وی دیكه به‌هێز بكه‌ن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.