کۆمپانیای دەرمانی فایزەری ئەمریکی و کۆمپانیای بایۆنتێکی ئەڵمانی، داواکارییەکیان پێشکەشی ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا کردووە بۆ ئەوەی رێگە بدرێت ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ منداڵانی خوار پێنج ساڵ بەکاربهێندرێت.
لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئەو دوو کۆمپانیایە ئەوەیان خستووەتەڕوو کە بەهۆی پێویستی کوتانی منداڵانی خوار پێنج ساڵەوە بە پێویستیان زانیوە داوای رێگەپێدان بۆ بەکارهێنانی ڤاکسین بکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ئەمریکا یەک ملیۆن 600 هەزار منداڵی خوار تەمەن چوار ساڵ تا ئێستا تووشی کۆرۆنا بوون.
هەربۆیە فایزەر-بایۆنتێک لە داواکارییەکدا پێشنیازیان کردووە رێگەبدرێت دوو دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ منداڵانی تەمەن شەش مانگ بۆ پێنج ساڵ بەکاربهێندرێت.
بڕیاریشە ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا لە 15ی شوباتدا بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر ئەم داواکارییە، کۆببێتەوە.
تاقیکردنەوەی کۆمپانیاکانی دەرمانیش بۆ بەکارهێنانی سێ دۆزی ڤاکسین لەسەر منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ بەردەوامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.