راوبۆچوونی هونه‌رمه‌ندان له‌سه‌ر دووه‌مین خوولی فیستڤاڵی شانۆی كه‌ركوك.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری كه‌ركووك به هاوكاری ده‌زگای فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركوك ،له شاری كه‌ركوك دووه‌مین فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك خوولی هونه‌رمه‌ند (عه‌لی كه‌ریم) بۆ ماوه شه‌ش رۆژله 25تا 30-12-2021 ساز كرد، له كۆتایی فیستیڤاڵ خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتووان دابه‌ش كرا.
فیستیڤاڵه‌كه به‌به‌شداری 14 گروپی شانۆیی له هه‌ر پارچه‌ی كوردستان له شاری كه‌ركووك به‌رێوه چووه ، ئه‌مه‌ش دووپاتكردنه‌وه‌ی كوردستانی بوونی شاری كه‌ركووكی سه‌لمانده‌وه زیاتر 300 هونه‌رمه‌ندی شانۆكار له هه‌رچوار پارچه‌كانی كوردستان وه‌كو میوان بانگێشتی فیستیڤاڵه‌كه كرابوون .
له‌فیستڤاڵه‌كه‌دا 14 شانۆگه‌ری نمایش كرا دوانزه نمایش چوونه نێوپێشبڕكێ فیستیڤاڵه‌كه، له كۆتاییدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دادوه‌ری كه‌پێك هاتبوون له هونه‌رمه‌ندان (قوتبه‌دین سادقی ، حه‌یده‌ر مونه‌عسه‌ر ، گه‌زیزه عومه‌ر ،عه‌بدولڕه‌زاق محه‌مه‌د) خه‌ڵات به‌سه‌ر باشترینه‌كان دابه‌ش كرا كه‌به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بوو :
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ سێ هونه‌رمه‌ند كاندید كرا بوون، كه بریتی بوون له (عه‌لی نامیق ، یاوز ئاكۆز، محه‌مه‌د مو‌سا) له ئه‌نجامدا هونه‌رمه‌ند (یاوز ئاكۆز ) له شانۆگه‌ری ته‌رتوف خه‌ڵاته‌كه‌ی به ده‌ست هێنا .
بۆخه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر كچ سێ ئه‌كته‌ری كاندید كرابوون بریتی بوون له (چاوان خه‌لیل، فرمێسك زینه‌ل، شاهپه‌ری ئه‌لفان) هونه‌رمه‌ند چاوان خه‌لیل خه‌ڵاته‌كه‌ب به‌ده‌ست هێنا.
خه‌ڵاتی باشترین سینۆگرافیا سێ هونه‌رمه‌ند كاندید كرابوون كه‌بریتی بوون له ( بارزان مدحه‌ت ، شیراز عزیز ،روگه‌ش كرك) خه‌ڵاتی باشترین سینۆگرافیا درا به هونه‌رمه‌ند روگه‌ش كرك.
خه‌ڵاتی باشترین به‌رهه‌م سێ ده‌رهێنه‌ر كاندید كرابوون كه‌بریتی بوون له‌هه‌ریه‌ك له شانۆگه‌ری ( "روگه‌ش كرك، عومه‌ر شاهین ، جیهاد ئیكنجی" ،مه‌هدی حه‌سن،روكنه‌دین گون) له كۆتایی دا ده‌رهێنه‌ر (ڕوكنه‌تین گۆن ) خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
وه‌كو ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی له فیستیڤاڵه‌كه ئاماده بوون به‌باشمان زانی راوبۆچوونی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك له‌سه‌ر فیستیڤاڵه‌كه وه‌ربگرین لێره‌دا ده‌یانخه‌ینه روو:
هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێش به‌م شێوه‌یه بۆچوونه‌كانی خۆی له‌سه‌ر فیستیڤاڵه‌كه ده‌خاته‌ڕوو" دووه‌م خوولی فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك ،خوولێكی زۆر سه‌ركه‌وتووه ،له‌رووی رێكخستنه‌وه له‌رووی ئاماده بوونی میوانه‌كان له‌رووی نمایشه‌كان وێرای شاره‌كانی باشوور له‌پارچه‌كانی تری كوردستانی گه‌وره‌ش به‌شداری گرنگ و به‌شداری دیاری تیایه ئه‌م نمایشانه،خودی فیستیڤاڵه‌كه ئومێد به‌خشه بزاوتێكی گه‌رم و گوڕی شانۆی و هونه‌ری له‌شاری كه‌ركووكه‌وه پێشكه‌ش به ته‌واوی كوردستان بكرێت ماییه‌ی ئومێده كه ئه‌م فیستیڤاڵه جارێكی تری رۆناكی و رۆشنایی خسته‌وه سه‌ر شاری كه‌ركووك وه جارێكی تر ئه‌و راستییه‌ی دووپات كرده‌وه ،كه ئه‌م شاره له هه‌ناوی كوردستان دایه وه ئه‌م شاره گرنگ و پڕبایه‌خی كوردستانه ده‌توانم بڵیم وه قیبله‌گایه‌ك له‌هه‌موو شوێنێكی كوردستان رووی تێده‌كرێت و ته‌ماشا ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ماییه‌ی خۆشحاڵییه كه كۆمه‌ڵێك نمایشی جوانمان بینی ، به‌تایبه‌تی نمایشی (ته‌ڕتوف) له باكووری كورستانه‌وه هاتبوون نمایشێكی تۆكمه جوان بوو له زۆر رووه‌وه ،هه‌روه‌ها فیستیڤاڵه‌كه كۆمه‌ڵی چالاكی له‌خۆگرتووه ، وه‌كو ده‌ركرنی رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه تایبه‌ت به فیستڤاڵ به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌رده‌چێت له‌گه‌ڵ كۆڕه ڕه‌خنه‌ییه‌كان ، گفتوگۆی گه‌رمی شانۆكاران به‌تایبه‌تی شانۆكارانی باشووه له‌گه‌ڵ شانۆكارانی پارچه‌كانی تر و به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌گه‌ڵ شانۆكاره عه‌ره‌به‌كان كه له ناوه‌ڕاست و له شاره جیاجیاكانی عێراق ئاماده‌بوون بۆیه من ده‌ست خۆشیان لێده‌كه‌م ئومێدی سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و فیستیڤاڵه ده‌خوازم هیوای به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم له هه‌مان كاتدا زۆر زۆر گرنگه حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوان بێت له هه‌موو شاره‌كان به‌تایبه‌تی له شاری كه‌ركووك ".
هونه‌رمه‌ند عادل حه‌سه‌ن له‌شاری دهۆك له‌سه‌ر فیستیڤاڵه‌كه به‌م شێوه‌یه راو بۆچوونی خۆی خسته روو" من ئه‌وه جاری دووه‌مه‌به‌شداری ئه‌م فیستیڤاڵه ده‌كه‌م ئه‌م خووله باشتره له خوولی یه‌كه‌م ،چونكه كاری شانۆیی هونه‌ری زیاترن نمایشه‌كان له چوار شوێنی گرنگ هاتوون له كوردستانی توركیا ، هه‌رێمی كوردستان عێراق ، كوردستانی ئێران ،كوردستانی سوریا ..هه‌موو نمایشه‌كان كوردین ،له هه‌مان كاتدا ژماره‌ییه‌كی زۆر له شانۆكارانی كورد وه‌كو میوان بانگێشتی فیستیڤاڵه‌كه كراون نمایشه‌كان باشن وه كۆڕه‌شانۆییه‌كان باشن ،له هه‌موو جوانتر رێكخستن و میوان دۆستییه‌ی شاری كركووك به‌شێوه‌یه‌كه مرۆڤ شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن بۆیه من ده‌ست خۆشی له رێكخه‌رانی فیستیڤاڵ ده‌كه‌م هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم".
هونه‌رمه‌ند موه‌فه‌ق عارف له‌هۆنی به‌م شێوه‌یه باس له فیستیڤاڵ ده‌كات " ده‌ست خۆشی له‌رێكخه‌ران و له‌سه‌ر جه‌م به‌شداربووان و میوانان ده‌كه‌م به‌دڵنیایی ئێمه پیشتگیرو هانده‌رین بۆ سازدانی ئه‌و فیستیڤاڵه به‌تایبه‌تی فیسیڤاڵی كه‌ركووك كه‌لای من شوناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورده ئه‌وه‌تا هه‌ر پارچه‌ی كورد به‌شانۆ به هونه‌رهاتوونه ناو كاییه‌كی مه‌عرفی هونه‌رییه‌وه بۆیه ئه‌مه‌لای من كارێكی زۆر پیرۆزه ،به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌شمان له‌یاد بچێت ،كه‌هه‌ندی كه‌مووكوڕی له‌سازدانی فیستیڤاڵه‌كه هه‌یه له‌رووی كواڵێتی به‌رهه‌مه‌كانه‌وه به‌رهه‌می تیاییه له ئاستێكی باڵا‌و به‌رزه له هه‌مان كاتدا به‌رهه‌می وای تیایه له‌و ئاسته‌دا نییه بێته ناوفیستیڤاڵ ،ئه‌كته‌ری باڵا‌و به‌توانامان بینی وه ئه‌كته‌ری بێ تواناوبێ ده‌سه‌ڵات له نواندنمان بینی به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ كایه‌كانی دی بۆیه پێمان باشه ئه‌م فیستیڤاڵه‌كه چوارچێوه‌یه‌ك دیاری بكات كه چ جۆره نمایشێك بێته ناو فیستیڤاڵ واته ده‌بێ پرنسیسێك هه‌بێت ئه‌م كاته شانۆكار ده‌زانێ كه چ ده‌قێك چ نمایشێك بۆ فیستیڤاڵ ئاماده ده‌كات .له‌لایه‌كی تریش من پێم باشه گرنگی زیاتر به‌لایه‌نی تیۆری و لایه‌نی ره‌خنه‌یی بدرێت و زیاتر هه‌ڵسه‌نگاندن به‌نمایشه‌كان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ره‌كان زیاتری سوود وه‌ربگرین ".
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر خاتوو سامانه میرزایی له‌سه‌ر فیستیڤاڵه‌كه ووتی " ده‌رفێتێك بۆمن هاتا پێش بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌دووه‌م خوولی فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك بكه‌م ئێمه به شانۆگه‌ری (دوورترین شاری جیهان ) وه‌كو گروپی شانۆیی ته‌خته ڕه‌ش به‌شداربوون هیودارم نمایشه‌كه‌مان به دڵی بیینه‌ران بووبێت نمایشه‌كه‌مان باس له چوار پارچه‌ی كوردستانی (رۆژهه‌ڵات ،رۆژئاوا ، باكوور، باشوور)ی ده‌كرد باس له داستانی ژنێك ده‌كات كه چه‌ندساڵه به‌دوای شاری خۆی ده‌گرێت له دوایی ده‌ڵێت: ناتوانم بگه‌رێم ، ماندوو بووم له‌هه‌كان كاتدا ده‌نگه‌ێن دێت دهڵَێت نابێ تۆ بوه‌ستیت ، ده‌بێ به‌رده‌وام بیت و بگه‌رێیت ئه‌م ده‌نگه ده‌نگی وڵاته ده‌ڵێت نابێ مرۆڤ بێ هیوا بێت بۆیه ژنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌م شانۆگه‌رییه پێمان ده‌ڵێت كورد زۆر نه‌هامه‌تی و شه‌ڕی بینیوه به‌ڵام كورد بێ هیوا نه‌بووه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵ و كۆشش تا ده‌گاته به ئامانجی خۆی ئه‌مه ناوه‌رۆكی شانۆگه‌رییه‌كه بوو .سه‌رباره‌ت به فیستیڤاڵه‌كه هه‌رله‌كردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵ تا كۆتایی فیستیڤاڵه سهركهو تووبوو هیودارم له‌خوولی سێیه‌می فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك به‌شداربم ئه‌وه‌ی ماییه‌ی شانازییه له فیستیڤاڵه دا هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان به‌شدارن هیوای به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم ".
هونه‌رمه‌ند یاسین سه‌عید ده‌رهێنه‌ر وشانۆكار بۆ فیستیڤاڵه‌كه ده‌لێت "من ده‌ست خۆشی له‌رێكخه‌رانی خوولی دووه‌می فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك خوولی هونه‌رمه‌ند عه‌لی كه‌ریم ده‌كه‌م ، كه‌توانیان هونه‌رمه‌ندان و شانۆكارانی ئازیز له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان كۆ بكه‌نه‌وه به‌گشتی نمایشه‌كان تاراده‌یه‌ك باش بوون هه‌ندی نمایشی جاد مان بینی ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان پێویستیمان به شانۆی جاده هه‌ندێ كاریشمان بینی له ئاستێكی ئه‌و تۆیانه نه‌بوو تا ئێمه بتوانین قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین.. له‌كۆڕه ره‌خنه‌ییه‌كان هونه‌رمه‌ندان به‌ئازادانه راوبۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر نمایشه‌كان ده‌رده‌بڕی ده‌رهێنه‌ره‌كانیش به‌شێوازێكی باش پێشوازیان له‌ره‌خنه‌كان ده‌كرد ئه‌وه‌ی زۆر گرنگ بوو ئێمه كۆمه‌ڵێ هونه‌رمه‌ندی ترمان له‌شاره‌كانی تر ناسی هیوادارم ئه‌مه كۆتا فیستیڤاڵ نه‌بێت به‌رده‌وامی هه‌بێت له هه‌مان كاتدا له ساڵانی داهاتوو لیژنه‌یه‌كی باشتر هه‌بێت بۆ بینینی نمایشه‌كان دووباره ده‌ست خۆشی له هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌م".
هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د هیجران له گه‌رمیانه‌وه به‌م شێوه باس له فیستیڤاڵ ده‌كات" ئێمه به شانۆگه‌ری (دونیا) به‌شدار بوون ئه‌م فیستیڤاڵه تاراده‌یه‌ك باش بوو ماییه‌ی دڵخۆشی بوو كه شانۆكارانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له فیستیڤاڵه‌دا كۆبوونه‌وه ئه‌م بۆخۆی ئاڵنگه‌رێكی گه‌وره‌یه به‌هۆی ئه‌وكێشه و ململانێیانه‌ی به‌رامبه‌ر به كورد له‌ناو كه‌ركووك دا هه‌یه " .
له‌شاری كۆیه هونه‌رمه‌ند دكتۆر كه‌یفی كه وه‌كو میوان بانگێشتی فیستیڤاڵ كرابووه سه‌باره‌ت به فیستیڤاڵ ووتی" فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك خوولی دووه‌م خوولی هونه‌رمه‌ند عه‌لی كه‌ریم ئه‌م خووله‌له‌چاو خوولی یه‌كه‌م هه‌نگاوی باشی ناوه له‌رووی كواڵێتی و له رووی رێكخستن وبه‌شداری تیپه‌كان و زۆری میوانان ئه‌م هه‌نگاوانه هه‌مووی پێشكه‌وتنه جگه له‌مه‌ش زۆر سودیان له‌هه‌ڵه‌كانی فیستیڤاڵی یه‌كه‌م وه‌رگرتووه ،شانۆگه‌رییه‌كان تاراده‌یه‌ك باشن،ناتوانین بڵێین هه‌موو كاره كان باش هه‌موو فیستیڤاڵێكی وایه ده‌بێ ئاسته‌كان جیاواز بن واته هه‌ندێ كاری شایسته ده‌بینین ،هه‌ندێ كاری ئاست نزم ده‌بینین خوولی یه‌كه‌می فیستیڤاڵ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ یان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم بوو به‌ڵام ئه‌م خووله‌له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر پارچه‌ی كوردستان بوو ،ئه‌گه‌ر به‌وشێوه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا خووله‌كانی داهاتوو بتوانن هه‌نگاوی گه‌وره‌تری بۆبهاوێژن بگاته ئاستی فیستیڤاڵی نێو ده‌وڵه‌تی چونكه هه‌ركارێك ئه‌گه‌ر به‌هه‌نگاو ده‌ست پێبكات ئه‌وا داهاتووه‌یه‌كی باشی ده‌بێت من ده‌ست خۆشیان لێده‌كه‌م هیوای به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم".
هونه‌رمه‌ند زیاد كه‌ریم كه‌میوانی فیستیڤاڵه‌كه‌بوو ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سیاسیه‌كان نه‌یان توانی بیكه‌ن ئه‌مرۆفیستیڤاڵی دووه‌می كه‌ركووك خوولی هونه‌رمه‌ند عه‌لی كه‌ریم كردی ، كاتێ توانی له‌رێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو تواناكانی هونه‌ری هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان له باكور و له‌باشوور له‌رۆژهه‌ڵات له رۆژئاوا به‌نمایشكردنی چه‌ند شانۆگه‌ری تینویه‌تی بینه‌ری كه‌ركووك و ئه‌و میوانانه‌ی فیستیڤاڵه‌كه هاتبوون شكاند، ئه‌و كۆكردنه‌وه‌و گردبوونه‌وه‌ی شانۆكاران به‌سیاسیه‌كان و هه‌موو لایه‌نه‌كانیان ووت ئه‌گه‌رڕێگه‌مان پێبده‌ن ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ند ئێمه‌ی شانۆكار وتار بۆچوونی ئێوه له‌رێگه‌ی شانۆوه ده‌گه‌یییه‌نین ، هه‌رواشیان كرد له‌چه‌ند نماشێك دا هه‌رهه‌مووی پرسیاربوو ئاراسته‌ی ئه‌م ره‌وشه‌ی سیاسیه‌ی ئه‌مڕۆیان كرد..له‌فیستیڤاڵ چه‌ند نمایشێكی جوان و به‌پێز پێشكه‌ش كران له هه‌مان كات دا ئه‌و بینه‌ره‌ی له فیستیڤاڵی كه‌ركووك بینرا له هیچ فیستیڤاڵێك دا نه‌بینراوه ،له هه‌مان كات دا فیستیڤاڵه‌كه له‌رووی رێكخستن وپێشوازی له میوانانان زۆر رێك و باش بوو هه‌روه‌ها له رووی رۆماڵی رۆژنه‌مه‌وانی و میدیایی زۆر باش و گرنگ بوو بۆیه ده‌ست خۆشی له‌رێكخه‌رانی فیستیڤاڵ ده‌كه‌م".
به‌شی دووه‌م
ئاماده‌كردنی- مامۆستا كامه‌ران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.