پیرۆزی و گه‌وره‌یی هونه‌رمه‌ندان له‌وه‌دا خۆی ده‌نوێنێت كه تا چه‌ند ده‌توانن له باوه‌شی كوردپه‌روه‌ری و شاكاری كولتووری و كه‌له‌پووریی نه‌ته‌وایه‌تیدا بژین .
هونه‌رمه‌ندانی كورد كه تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت سه‌رگه‌ردان و وێڵن، بۆیه هه‌میشه به‌دوای كه‌ناره ئارامه‌كانی ژیاندا ده‌گه‌ڕێن و به به‌رده‌وامی له ده‌رگاكانی پرسیار ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌فسووس هیچ كام له وه‌ڵامه‌كان تینوێتییان به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی مژده‌به‌خش و زاده‌ی هه‌ست و عه‌قڵێكی نوێخوازن نابه‌ن، به‌ڵێ مخابن ڕه‌شه‌بای ده‌وروبه‌ر به‌ره‌و بیركردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یان ده‌به‌ن و هه‌رزوو دایان ده‌ماڵن له ڕابوون و ڕامانی فیكریی و هونه‌ری، له بۆنه‌و ئاهه‌نگ و له نێو گه‌له‌ری و شانۆیی پڕشكۆدا زۆر به‌هه‌یبه‌ت و جه‌سوورن، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ژیانی هونه‌رییان به‌چاوێكی دیكه سه‌یر ده‌كرێن كه هه‌ر خۆمان ده‌زانین چۆن چاوێكه .
بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ژیانی كه‌سانی دی یه‌كه‌مین توێژن كه پرسیان پێ ده‌كرێت، به‌ڵام بۆ پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كان و مه‌سه‌له چاره‌نووسازه‌كانی میلله‌ت، دواچین و توێژن كه گوێیان لێ ده‌گیرێت، وه‌لێ هیچ كاتێك ڕاكانیان به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت، هه‌میشه مشتومڕی وجودییانه ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا هونه‌رمه‌ند له كانیاوی زاده‌ی بیركردنه‌وه و ڕۆشنبیری خۆیانه‌وه شاكاره‌كانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، یان ده‌بێت هه‌موو كاتێك داببه‌زێته ئاست بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگه، ئه‌م ڕه‌وته دژ به‌یه‌كه گرێكوێره‌یه‌كی ئه‌سته‌می دروستكردووه و چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی گه‌ره‌كه .
ئه‌م ڕاستییانه‌ی سه‌ره‌وه پێویستی به گفتوگۆیه‌كی هێمنانه هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كێ؟ نازانین!، له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو تێڕوانینانه‌ش ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانیش له نێوان خۆماندا ئه‌وه‌نده ناته‌باو دڵڕه‌ق و بێ به‌زه‌یین كه ناتوانین له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌ڵبكه‌ین و ببینه هاوه‌ڵ و هاوڕێی یه‌ك .
ئێمه هه‌میشه به‌دوای خاڵه نێگه‌تیڤه‌كانی یه‌كتریدا ده‌گه‌ڕێین و، له هه‌ر شوێنێك هونه‌رمه‌ندێك بگاته پله و پایه‌یه‌كی شیاو، هه‌وڵده‌ده‌ین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كاره پڕ ئاكام و به‌رزو پڕ ئه‌فراندنه‌كانی نه‌گاته ئه‌نجام و، ئامانجی هونه‌ریی خۆی، هه‌ر زوو به‌دوای چكۆڵه‌ترین بیانوودا ده‌گه‌ڕێین تا شوێنه‌كه‌ی پێ له‌ق بكه‌ین و فڕێی بده‌ینه ئه‌ودیوی مه‌به‌سته پیرۆزه‌كان.
زۆربه‌ی كاته‌كان بێ ئه‌وه‌ی بنه‌ماو پێگه‌یه‌كی ئه‌كادیمیمان به‌ده‌سته‌وه بێت، له ڕاگه‌یاندن و كه‌ناڵه كانی هه‌واڵدا ڕه‌خنه‌ی ڕووخێنه‌ر و مه‌سه‌له تایبه‌تییه‌كان ئاراسته‌ی یه‌كتری ده‌كه‌ین و، ده‌یانخه‌ینه به‌رده‌م قه‌ڵه‌می بێ به‌زه‌یی و مایكرۆفۆنی حه‌یابه‌ر !
له‌هه‌مووشیان گرنگتر ئه‌وه‌یه هه‌رهه‌موومان به‌یه‌كه‌وه له چه‌ندین ده‌زگای هونه‌ریی و په‌روه‌رده‌یی (حكومی و حزبی) كار ده‌كه‌ین و له‌به‌ر كه‌میی كات و بیركردنه‌وه و ڕامانی هونه‌ری، ناپڕژێینه سه‌ر كاره‌كان و ناتوانین له هیچ كام له كاره‌كانماندا مافی ته‌واوی خۆی پێ ببه‌خشن.
دواكاره‌ساتی هه‌نوكه‌ش ئێستا وشه‌ی پیرۆزی (هونه‌رمه‌ند)ه كه وه‌كو شتێكی زۆر ئاسایی به هه‌ڕه‌مه‌كی دابه‌شكراوه‌ته سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی زیاتر له‌چل ساڵه شه‌و و ڕۆژ به‌یه‌كه‌وه گرێده‌ده‌ن، تا له كاروانی داهێنان دانه‌بڕێن و ئه‌وانه‌ی له ژیانی ڕۆژانه‌شیاندا ته‌نیا چه‌ند كارێكیان پێشكه‌شكردووه، كه له‌په‌نجه‌ی ده‌ستێكمان تێپه‌ڕ ناكات، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستێكی تاك و ته‌ریك، به‌رهه‌مێكی كرچ و كاڵ دروست ده‌كه‌ن .
بۆیه پرسیاری هه‌ره گه‌وره لێره‌وه ده‌بێت بكرێت : ئایا ئێمه هه‌ر به‌و حاڵه پڕ شپرزه‌ییه‌وه ده‌مێنینه‌وه؟
هونه‌رمه‌ندان بۆ ده‌بێت وابن؟!
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.