Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 16:06

نەوزاد شێخ كامل: ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ئارد و به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان ده‌كرێت

پەیمان خواجە
100%

وه‌زاره‌تی بازرگانی رایگه‌یاند: لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا دەست بە وەرگرتنی بەشە یەكەمی  ئارد  و به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌، بۆ مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ده‌كرێت.
 نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند: بەردەوامین لە دابەش كردنی به‌شه‌ی خۆراكی ساڵی ڕابردوو كە تا ئێستا بەشێكی كەمی ماوە بگاتە كۆگاكان و ڕۆژانە دوای گەیشتنیان راستەوخۆ دابەش دەكرێت.
 راشیگه‌یاند، به‌شه‌ خۆراكی یەكەمی  ئه‌مساڵیش هەندێكی گەیشتووە و دوای پشكنین كردنیان لە تاقیگەكانی هەرێم، لە نزیكترین كات دابەش دەكرێت.
دەربارەی دابەش كردنی بەشە ئاردی مانگانه‌ به‌سه‌ر هاووڵاتییان، رایگه‌یاندووه‌: كه‌ به‌شی دەیەم كه‌ لە ئێستادا له‌ قۆناغی كۆتاییدایە لە هەموو شارەكان و بەهۆی بارینی باران وخراپ بوونی ڕێگاوبانەكان هەندێك لە ناوچەكان دواكەوتون لە وەرگرتنی و لە نزیكترین كاتدا ئەوبەشە ئاردەش بە تەواوی دابەش دەكرێت.
 نه‌وزاد شێخ كامل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هەروەها سایلۆكان و ئاشەكان خۆیان ئامادە كردووه‌ بۆ وەرگرتنی بەشی یەكەمی گەنم بۆ ساڵی نوێ، لە ئایندەیەكی نزیكدا لە هەرێمی كوردستانیش دەست بە دابەش كردن دەكرێت.
راشیگه‌یاند: هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە پرۆسەی دابەشكردنی خۆراك وئارد بەسەر هاوڵاتیان لە ڕێگای بریكارەكان بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.