مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی و یاساناسی ناسراوی عێراقی تارق حه‌رب پرسه‌نامه‌یه‌كی راگه‌یاند.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی و یاساناسی ناسراوی عێراقی تارق حەرب
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی و یاساناسی ناسراوی عێراقی (تارق حەرب)م بیست، کە زانایەکی بواری یاسا و داکۆکیکارێکی مافەکانی مرۆڤ بوو.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2ی شوباتی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.