Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:02

تەرمی نۆ کۆچبەر له‌ پارێزگای ئەدیرنەی توركیا دۆزرانه‌وه‌

لە قەزای ئیپسالا سەربە پارێزگای ئه‌دیرنه‌ باكووری خۆرئاوای توركیا، تەرمی نۆ کۆچبەر دۆزرایەوە.
کوردستان TV
100%

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن پارێزگای ئەدیرنەوە بڵاوکراوەتەوە هاتووە ''لە ناوچەی مانداکۆروی گوندی پاشاکۆی تەرمی نۆ کۆچبەر دۆزرایەوە کە لەلایەن یۆنانییەکانەوە گەڕێندرابوونەوە لە سەرمادا رەق بوونەتەوە و مردوون.

هاوکات کۆچبەرێکی دیکە رزگار کراوە کە خەریک بووە لە سەرمادا بمرێت و رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی کەشانی کراوە.

چالاکییەکانی گەڕان و پشکنین لە ناوچەکە بەردەوامە بۆ بەهاناوەچوونی ئەو کۆچبەرانەی پێویستیان بە هاوکاری پزیشکییە و لێکۆڵینەوەی دادیی لە بابەتەکە دەستی پێ کردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.