لاوێکی خەڵکی کرماشان لە پێش چاوی دایکی لەلایەن هێزە ئهمنییهكانی ئێرانهوه درایە بەر دەستڕێژ و کوژرا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، ڕۆژی هەینی ڕابردوو، لاوێکی تەمەن 20 ساڵی خەڵکی کرماشان بە ناوی محەممەد ئەحمەدی مەتین لە پێش چاوی دایکی و بە تەقەی هێزە ئهمنییهكانی ئێران لە کەڵانتەری ئاریا شاری کرماشان کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئەحمەدی مەتین لەو بارەوە بە هەنگاوی ڕاگهیاندووه: ڕۆژی هەینی ڕابردوو، محەممەد لەگەڵ دایکی کاتێک لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی خزمێکیان گەڕاونەتەوە لە گۆڕەپانی «شوهەدا» لە ئاکامی گێرە شوێنی هێزەکانی کەڵانتەری ئاریا شار و داوای بەرتیل لە ناوبراو، بووەتە دەمەقاڵێیان.
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە: ئۆتۆمبێلی کەڵانتەری دوای ئەو دەمەقاڵێیە شوێن ئۆتۆمبێلی محەممەد کەوتووە و لە شارەکی سەجادیە دوای ئەوەی محەممەد حازر نەبووە بەرتیل بدات، ئەو هێزانە محەممەدیان لە پێش چاوی دایکی داوەتە بەر دەستڕێژ و دوو گولـله بەر سەر و سینگی کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.
تەرمی محەممەد ئەحمەدی مەتین دوای ئەوەی کە ڕادەستی پزیشکی داد کرابوو، دواجار ڕۆژی سێشەممە 1ى 2 ى 2022، ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و هەمان ڕۆژ لە گۆڕستانی باخی فیردۆس لە کرماشان ئەسپەردە کراوە.
ڕێكخراوهكه ئاماژهی بهوهشكردووه، كه زانیومانه کە ئەو سەربازەی کە تەقەی لە محەممەد کردووە هەڵاتووە و ئەو ئەفسەرەش کە لەگەڵی بووە دەستبەسەر کراوە.
هێزه ئهمنییهكانی ئێران لاوێكی كورد لهپێش چاوی دایكی دهكوژن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.