جۆن کێربی لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پێنتاگۆن ئاماژهی بهوه كرد، ھەزار سەربازی جێگیرکراویان لە ئەڵمانیاوه بۆ رۆمانیا دەگوازنەوە.
کێربی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەگەڵ ئەم گواستنەوەیەدا کۆی گشتی سەربازەکانی ئەمریکا لە رۆمانیا بۆ ھەزار و 900 سەرباز بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد لەسەر داوای رۆمانیا ئەو سەربازانەیان ناردووە و گوتی، یەکە سەربازییەکە، بۆ جوڵانەوەی خێرا ئامادەکراوە و لە رۆژانی داھاتوودا بۆ رۆمانیا دەگوازرێنەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، ئەوەشی خستەڕوو کە جگە لەوە ئەمریکا، دوو ھەزار سەرباز لە فیرقەی 18ههمین و 82 ههمینی دابەزینی ئاسمانی (Airborne Division) بۆ ئەڵمانیا و پۆڵەندا دەگوازێتەوە.
جۆن کێربی تیشكی خستهسهر ئهوهش کە ئەم یەکە سەربازییانە لە کاتی درووستبوونی رووداوی گریمانهكراو لە ناوچەکە پاڵپشتیی وڵاتانی ناتۆ دهكهن و گوتی: "دەمەوێت لەم بابەتەدا زۆر روون بم. ئەمانە هێزی جێگیر نین. بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستیی ئەو کەشە ئەمنییەی کە ھەیە رێكخراون. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ھێزانە لە ئۆکراینا شەڕ ناکەن. بەرگریی بۆ ھاوپەیمانەکانمان لە ناتۆ دابین دەکەن".
کێربی ئەوەیشی خستەڕوو کە بە خۆشحاڵییەوە پێشوازییان لە بڕیاری سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەبارەت بە جێگیرکردنی ھێز لە ژێر فەرمانی ناتۆ لە رۆمانیا، کردووە.
جەختی لەوەش کردەوە کە لە نزیکەوە چاودێری پێشھاتەکان دەکەن و ئاماژەی بەوە کرد کە بەردەوام دەبن لە پێداچوونەوەدا دهبن بە ھاوسەنگی ھێز لە ناوچەکە و ئەورووپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.