مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى كوردستان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه ته‌قه‌یان لههاوڵاتییهك كردبوو .
له ڕاگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دواى ئه‌وه‌ى زانیارى گەیشتە پۆلیس له‌سه‌ر ڕوداوێكى ته‌قه‌كردن ، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى كوردسات گه‌یشتنه شوێنى ڕوداوه‌كه‌و توانرا له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا هه‌ردوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر چه‌كێكى جۆرى ده‌مانچه‌دا كه به تۆمه‌تباران بووه .
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌ناوى ( أ ، م ، م و أ ، م ، ع ) به ناسنامه عه‌ره‌ب به‌بڕیارى دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.