هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال گه‌یشته یاری كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا بۆ تۆپی پێ كه له كامیرۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له یه‌كه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی بۆركینا فاسۆی برده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتادا، یاریزان عه‌بدۆ دیالۆ گۆڵێكی بۆ سه‌نیگال تۆماركرد، دوای شه‌ش خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزان ئیدریسا گای گۆڵی دووه‌می سه‌نیگالی به‌ده‌ستهێنا، پاشان یاریزان ئیبراهیم بلاتی تۆرێ گۆڵێكی بۆ بۆركینا فاسۆ له خوله‌كی هه‌شتاودوو تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه، به‌ر له كۆتاییهاتنی یاریش به سێ خولهك سادیۆ مانێ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپول گۆڵی سێیه‌می سه‌نیگالی به‌ده‌ستهێنا.
به‌م بردنه‌وه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال گه‌یشته یاری كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیاو له یاری كۆتاییش ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی ده‌بێته‌وه كه ئه‌مشه‌و له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆنی میواندارو میسر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌نیگال گه‌یشته یاری كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.