Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:33

 تەرمی چوار کۆچبەری دیكه‌ لە پارێزگای ئەدیرنەی توركیا دۆزرانه‌وه‌

لە دوێنێوە تا ئێستا تەرمی 16 کۆچبەر دۆزراونەتەوە کە لە سەرمادا رەقبوونەتەوە
کوردستان TV
100%

لە قەزای ئیپسالا سەربە پارێزگای ئەدیرنە، تەرمی چوار کۆچبەر دۆزرانەوە کە بەهۆی سەرماوە رەقبووبوونەوە.

لەو بارەیەشەوە پارێزگای ئەدیرنە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بۆ رای گشتیی رادەگەیەنین کە دوای گەڕان و پشکنینی ناوچەکە، تەرمی چوار کۆچبەری دیکە دۆزرانەوە".

بەو چوار کۆچبەرەوە ژمارەی تەرمی ئەو کۆچبەرانەی لە دوێنێوە تا ئێستا لە قەزای ئیپسالا دۆزراونەتەوە گەیشتووەتە 16 کۆچبەر.

دوێنێ لە گوندی پاشاکۆی تەرمی 11 کۆچبەر دۆزرانەوە کە بەهۆی سەرماوە رەقبووبوونەوە.

یەکێکیش لە کۆچبەرەکان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا، دواتریش تیمەکانی پۆلیس و سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD) لە ناوچەکەدا دەستیان بە گەڕان کرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.