Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 09:14

حكوومه‌تی هه‌رێم بڕی دەرماڵەی قوتابییانی زانكۆ و پەیمانگاكانی دیاری كرد

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  بڕیایدا بە خەرجکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگان.
بەپێی نوسراوێک كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە گشتاندنێكدا كە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناردووە ئاماژەی بەوەداوە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران مانگانە بڕی 40 هەزار دینار وەك پاڵپشتی بۆ قوتابیانی ناوەوەی شار كە رێگەی زانكۆلاینەوە وەرگیراون خەرج دەكرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌،  بڕی 60 هەزار دینار دەدرێتە ئەو  قوتابیانەی كە لە دەرەوەی شارن و لە رێگەی زانكۆلاینەوە وەرگیراون، بڕی گوژمەی ماوەش بۆ خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەكان دابین دەكرێت، بە مەرجێك لە رێگەی هەمان سیسته‌مەوە وەرگیرابن.
هەر بەپێی نوسراوەكەی وه‌زاره‌تی دارایی، خەرج كردنی ئەو بڕە پارانەی ئاماژەی پێكراوە لەسەر بودجەی ئاسایی زانكۆ و پەیمانگاكان دەبێت، لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە پارەکە بۆ قوتابیان سەرفدەکرێت. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.