مشتومری نێوان یاریزان فرانك كێیسی كۆت دیڤواری و ئیداره‌ی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی گه‌یشته بنبه‌ست، بۆیه ئه‌م یاریزانه بڕیاریدا له مێركاتۆی هاوینه‌ی داهاتوو ده‌ستبه‌رداری یانه‌كه بێت.
له ماوه‌ی ڕابردوو فرانك كیسی له‌گه‌ڵ كارگێری تیپه‌كه‌ی گفتوگۆی زۆریان ئه‌نجامدا، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی روون له گفتوگۆكانیان ده‌رنه‌كه‌وت.
به‌م دواییه‌ش ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه ئه‌م یاریزانه له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا یانه‌كه‌ی به‌جێدێڵێت، كیسی له‌م وه‌رزه‌دا به‌شداری له بیست ویه‌ك یاری میلان كردوه‌و ڕۆڵێكی گرنگی بینیوه له توندوتۆڵ كردن و به‌هێزكردنی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌كه، هه‌ر له‌م وه‌رزه‌دا، كیسی پێنج گۆڵی بۆ ڕۆسۆنێری تۆماركردوه.
فرانك كێیسی كۆت دیڤواری ڕیزه‌كانی ئه‌ی سی میلان جێده‌هێڵێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.