یانس ستۆڵتنبێرگ لە بارەگای سەرەکی ناتۆ لە بڕۆکسل پایتەختی بەلجیکا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی مەقدۆنیای باکوور، دیمیتار کۆڤاچێڤسکی کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکەش سکرتێری گشتیی ناتۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا باسی لە لەشکرکێشییەکانی رووسیا کرد و گوتی: "ژمارەی ئەو سەربازە رووسییانەی براونەتە ناو ئۆکراینا و دەورووبەری 100 هەزار سەربازی تێپەڕاندووە، بینیشمان کە لە دوو رۆژی رابردوودا هێزێکی سەربازیی زۆر نێردرایە بێلاڕووس".
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە لە دوای جەنگی ساردەوە تا ئێستا ئەمە گەورەترین لەشکرکێشی رووسیایە، گوتیشی: "دوێنێ ئەمریکا ئەوەی ئاشکرا کرد کە هێزی پشتیوانی لە ئەڵمانیا، پۆڵەندا و رۆمانیا نیشتەجێ دەکات، ئەمەش نیشانەیەکی بەهێزی پابەندبوونە بە ئاسایشی هاوبەشەوە".
لای خۆشییەوە سەرۆکوەزیرانی مەقدۆنیای باکوور، دیمیتار کۆڤاچێڤسکی داوای لە رووسیا کرد لەڕێی گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکات و پشتیوانی خۆشی بۆ یەکپارچەیی ئۆکراینا دووپات کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.