بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 92 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 93 دۆلار و 69 سەنت و رۆژەکەی بە 91 دۆلار و 11 سەنت تەواو کرد.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس گهیشته 91 دۆلار و 95 سەنت .
ئەو زریانەی رۆژی پێنج شهممه ئەمریکای گرتەوە، نیگەرانی لەسەر ئاستی خستنە بازاڕی نەوت دروست کردووە و ئەمەش بووەتە هۆی هەڵکشانی نرخەکان، بەتایبەت دوای ئەوەی کە خزمەتگوزاری کەشناسی ئەمریکا هۆشداری لەوەدا کە پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی رابردوودا زریانەکە بگۆڕێت بۆ بەفر و سەرمایەکی لە راددە بەدەر.
بەهەمان شێوە ناجێگیری رەوشی جیۆپۆلەتیکی رۆژهەڵاتی ئەورووپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەواڵە نەرێنییەکان لە بارەی خستنەبازاڕی نەوت نیگەرانییەکانی زیاتر کردووە، هەروەها بەجێگیری هێشتنەوەی زیادکردنی بەرهەمی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە (ئۆپیک +)، هۆکاری دیکەن بۆ بەرز بوونەوەی نرخی نەوت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.