له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی لانه‌ی باڵنده له په‌كینی پایته‌ختی چین، ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی بیست وچواره‌مین خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی دووهه‌زاروبیستودووی په‌كین به‌ڕێوه‌چوو.
تۆماس باخی ئه‌ڵمانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی و شیی چین پینگ سه‌رۆكی چین ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بوون، هاوكات چه‌ندین سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهان وه‌ك میوان بانگهێشتی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی ئۆڵۆمپیادی زستانه كرابوون كه بریتی بوون له ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕوسیا‌و عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر‌و شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌و شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی میری قه‌ته‌رو چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیكه، له ئاهه‌نگه‌كه‌دا چه‌ندین بڕگه‌ی هونه‌ری پێشكه‌شكرا.
دواتر شاندی وه‌رزشوانانی وڵاتانی به‌شداربوو به ڕێ‌ڕۆیشتن هاتنه سه‌ر گۆڕه‌پانی یاریگا كه پێكهاتبوون له شاندی نه‌وه‌دویه‌ك وڵاتی جیهان، له به‌شێكی دیكه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌و وه‌ك نه‌ریتێكی باوی مێژووی ئۆڵۆمپیاده‌كان، مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپی داگیرسێندرا، له‌م خوله‌ی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی په‌كیندا، نزیكه‌ی دووهه‌زارو هه‌شتسه‌دو شه‌ستویه‌ك وه‌رزشوان ڕكابه‌ری به‌ده‌ستهێنانی سه‌دونۆ میدالیای جۆراوجۆر ده‌كه‌ن.
جێگای باسه په‌كین یه‌كه‌م شاره له ئاستی جیهان كه میوانداری هه‌ردوو خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی هاوینه‌و زستانه ده‌كات، پێشتریش ئه‌م شاره میوانداری ئۆڵۆمپیادی هاوینه‌ی دووهه‌زاروهه‌شتی كردبوو كه ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی ئۆڵۆمپیاده‌كه به هه‌مان شێوه‌ی ئۆڵۆمپیادی ئه‌مجاره له‌سه‌ر یاریگای لانه‌ی باڵنده به‌ڕێوه‌چوو ز
ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی بیست و چواره‌مین خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی په‌كین به‌ڕێوه‌چوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.