Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:00

له‌ ئێن بی ئه‌ی تیپی لۆس ئه‌نجلۆس كلیپێرز سةركةوتني بةسةر تیپی لۆس ئه‌نجلۆس لێكه‌رز تؤماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی لۆس ئه‌نجلۆس كلیپێرز به‌ سه‌دو یازده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌دو ده‌ خاڵ له‌ تیپی لۆس ئه‌نجلۆس لێكه‌رزی میوان و هاوشاریه‌كه‌ی برده‌وه‌.
 یاریه‌كه‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی له‌نێوان هه‌ردوولا به‌خۆوه‌ بینی و تا چركه‌كانی كۆتایی ژماره‌ی خاڵه‌كانیان له‌ یه‌كتر نزیك بوو، تا له‌ دواساته‌كاندا، یاریزان ڕیگی جاكسۆن لێدانێكی دوو خاڵی بۆ كلیپێرز تۆماركردو به‌ جیاوازی خاڵێك سه‌ركه‌وتنی بۆ تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا كه‌ ئه‌مه‌ش بیست وحه‌وته‌مین بردنه‌وه‌ی كلیپێرز بوو له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی.
 هه‌ر له‌ یاریه‌كه‌دا، یاریزان ماركوس مۆریس بیست ونۆ خاڵی بۆ میوانداره‌كان تۆماركرد، سێرجی ئیباكای هاوكاره‌كه‌شی بیست خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه‌ به‌ده‌ستهێنا.
 له‌و لاشه‌وه‌ یاریزان ئه‌نتۆنی داڤیس سیی خاڵی بۆ لێكه‌رز تۆماركردو تیپه‌كه‌شی بیستوهه‌شته‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ دۆڕاند,.
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.