Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 22:46

چین داوایه‌ك لە ئەمریکا دەکات

نوێنەری هەمیشەیی چین لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، چانگ جوون، پێشنیازی ئەوەی بۆ ئەمریکا کرد کە لە چارەسەر کردنی کێشەی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی کۆریای باکووردا نەرمی بنوێنێت.
کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە 30ی کانوونی یەکەمدا لەسەر داوای ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی داخراوی لە بارەی تاقیکردنەوە مووشەکییەکەی کۆریای باکوورەوە ئەنجامدا.

لەو بارەیەشەوە چانگ جوون لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان، پێشنیازی ئەوەی بۆ ئەمریکا کرد کە بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی لە بەرامبەر کۆریای باکوور، سیاسەتێکی نەرمونیانانەتر بگرێتەبەر، گوتیشی: "چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە لە دەستی ئەمریکادایە".

دوای کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش، هەریەکە لە ئەمریکا، بەڕیتانیا، فەڕەنسا، ئیرلەندا، ئەلبانیا، ژاپۆن، بەڕازیل، نەرویج و ئیمارات، راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تاقیکرندەوە مووشەکییەکەی کۆریای باکووریان ئیدانە کرد.

نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لیندا تۆماس گرینفیڵد، بە ناوی هەر نۆ وڵاتەکەوە راگەیەندراوەکەی خوێندەوە و ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەو تاقیکردنەوەیە دوورمەوداترین تاقیکردنەوەی مووشەکی کۆریای باکوور بووە لە ساڵی 2017ەوە تا ئێستا.

ناوبراو، باسی لەوەش کرد کە کۆریای باکوور لە مانگی کانوونی دووەمدا نۆ تاقیکردنەوەی موشەکی ئەنجامداوە و گوتیشی: "ناچارین بەردەوامبین لە فشار خستنە سەر حکوومەتی پیۆنگیانگ".

گرینفیڵد، داوای هەڵوێستیشی لە رووسیا و چین کرد کە بەشداری راگەیەندراوە هاوبەشەکەی ئیدانە کردنی تاقيکردنەوە مووشەکییەکە نەبوون و ئەم کارەی ئەو دوو وڵاتەی بە جۆرێک لە ورە بەخشین بە کۆریای باکوور وەسف کرد.

جێی وەبیرهێنانەوەیە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2006ەوە تا ئێستا بەهۆی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەیەوە سزای خستووەتە سەر کۆریای باکوور.

ئاژانسه‌كان

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.