ئەمرۆشەممە 5 ی شوباش2022 بەئامادەبوونی د. پشتیوان سادق ،وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، لەپارێزگای دھۆک خولی پەرەپێدانی تواناکانی بۆ مامۆستایانی ئایینی پارێزگای دھۆک کردەوە.
ثاشان لەوتەیەکدا وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، پشتیوانی بۆبەرەو پێشبردنی ئاستی تواناکانی مامۆستایان دووپاتکردەوە.
ھەروەھا جەختی لە برەودان بە بنەمازانستیيەکانی ووتار برەودان بەتواناکانی مامۆستایان کردەوە.
دواتر د. پشتیوان سادق رایگەیاند: کوردستان لانەی ئاشتی و ئارامی و خۆشەویستیيەو ناوەندی پێکەوەییە بۆ ھەموو پێکھاتەکان، شاری دھۆکیش جوانترین نموونەی پێشوازی و وەفاداری بۆ ئاوارەو لێقەوماوان ھەبووە، ئەمە جوانترین کەلتوری سروشتی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەییە.
هةروةها طوتی: حکومەتی کوردستان بەیاسا مافی ھەموواني پاراستووەو بەردەوامیش دەبێت لەخزمەت کردنی ھەموو ئایین و پێکھاتەکان و پاراستنی مافی ھەمەلایەنە.
جێگەی ئاماژەیە پرۆژەی بەرەوپێش بردنی تواناکانی مامۆستایان بۆ ھەموو پارێزگاکانی ھەرێم دەکرێتەوە، بەپشتیوانی پسپۆرانی بوارەکە زێتر لە (3000) ھەزار لە مامۆستايانی ئایینی بەشداری تێدا دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.