محەمەد موڕتەزا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانس هەواڵی فەرمی عێراق گوتی: رێکەوتن لەنێوان مۆزەخانەی نابۆی لوبنانی کراوە کە شوێنەوارەکانی تێیدان و حکوومەتی عێراق کە گەڕانەوەی ئەو پارچە شوێنەوارانە بۆ عێراق لەخۆدەگرێت.
وەزیری رۆشنبیری لوبنان ئاماژەی بەوەشکرد کە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەواری لوبنان لە راپۆرتێکیدا لە ساڵی 2018دا بوونی چەند پارچە شوێنەوارێکی ئاشکرا کرد کە خاوەنداریەتییەکەی بۆ عێراق دەگەڕێتەوە و وەزارەتی رۆشنبیری لوبنان لیژنەیەکی هونەریی تایبەتمەندی راسپارد بۆ ئاشکراکردنی خاوەندارییەتی ئەو پارچە شوێنەوارە کێشەلەسەرانە".
محەمەد موڕتەزا روونیکردەوە، "ژمارەی ئەو پارچە شوێنەوارانەی کە بڕیارە رادەستی عێراق بکرێن، 331 پارچە لە ژمارەی بزماری، لەگەڵ شەش پارچە شوێنەواری دیکە لەو 32 پارچەیەی کە کێشەیان لەسەرە" و گوتیشی " لیژنەکانی عێراقی و سووری و لوبنانی دووپاتیان کردەوە کە خاوەندارییەتی ئەو شەش پارچەیە بۆ عێراق دەگەڕێتەوە، بۆیە بڕیاردرا کە رادەستی بەغدا بکرێنەوە".
مانگی ئابی رابردوو، عێراق گەڕاندنەوەی 17 هەزار و 321 پارچە شوێنەواری دزراوی راگەیاند کە بە نایاسایی بردرابوون بۆ ئەمریکا لەگەڵ نۆ پارچە شوێنەواری دزراو لە ژاپۆن، حەوت پارچە لە هۆڵەندا، یەک پارچەی دیکەی دزراوی لە ئیتاڵیاوە راگەیاند.
دوای 12 ساڵ لە داخرانی، لە ساڵی 2015دا مۆزەخانەی عێراق جارێکی دیکە کرایەوە کە لەکاتی داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە لە ساڵی 2003دا نزیکەی 17 هەزار پارچە شوێنەواری نێو مۆزەخانەکە بە تاڵان بردران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.