Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:57

لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا 24 کەس برینداربوون

لە شارۆچکەی ئەرەنلەر سەربە پارێزگای ساکاریا باكووری خۆرئاوای توركیا لە ئاکامی دروستبوونی شەڕ لەنێوان دوو گرووپدا لەناو ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا، 24 کەس برینداربوون.
بووک و زاواکە لە رووداوەکەدا سەلامەت بوون و بە ئۆتۆمبێلی پۆلیس گواسترانەوە
کوردستان TV
100%

لە شارۆچکەی ئەرەنلەر سەربە پارێزگای ساکاریا باكووری خۆرئاوای توركیا لە ئاکامی دروستبوونی شەڕ لەنێوان دوو گرووپدا لەناو ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا، 24 کەس برینداربوون.

لە میانی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکەدا لە ناوچەی تابانکهانە دەمەقاڵە لەنێوان دوو گرووپ دروست بوو.

دوای ئەوەی دەمەقاڵەکە گۆڕا بۆ شەڕ، ژمارەیەکی زۆر پۆلیس و تیمی تەندروستیی رەوانەی شوێنەکە کران.

هاوکات پۆلیس دەستوەردانی لە شەڕەکەدا کرد کە لە دەرەوەی هۆڵی ئاهەنگێڕانەکەش بەردەوام بوو.

لە ئەنجامی شەڕەکەدا، 14 کەس برینداربوون کە رەوانەی نەخۆشخانەکانی شارەکە کران و 10 کەسی دیکەیش کە بەسووکی برینداربوون لە شوێنی رووداوەکە چارەسەری سەرەتاییان بۆ کرا.

تیمەکانی پۆلیس رێوشوێنی توندوتۆڵیان لە دەورووبەری هۆڵی ئاهەنگێڕانەکە گرتەبەر.

بووک و زاواکە لە رووداوەکەدا، سەلامەت بوون و بە ئۆتۆمبێلی پۆلیس گواسترانەوە و میوانانیش برانە دەرەوەی هۆڵەکە

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.