بەرپرسانی سوپا و هەواڵگریی ئەمریکا، هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەوە کرد کە ئەگەر رووسیا ئۆکراینا داگیر بکات، رەنگە 50 هەزار کەس بکوژرێن و پێنج ملیۆن کەسیش ئاوارەبن.
بەپێی ئەو هەواڵەی لە میدیای ئەمریکادا بڵاوکراوەتەوە، بەرپرسانی سوپا و هەواڵگریی ئەو وڵاتە سەبارەت بە قەیرانی ئۆکراینا و رووسیا زانیارییان بە کۆنگرێس و هاوبەشە ئەورووپییەکان داوە.
بەرپرسەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە رووسیا نزیکە لە تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی بۆ داگیرکردنی فراوانی ئۆکراینا و ئەگەر ئەو وڵاتە داگیر بکات ئەوا رەنگە 50 هەزار کەس بکوژرێن و پێنج ملیۆن کەسیش ئاوارەبن.
بەرپرسەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەوە کردووە کە حکوومەتی کیێڤ لە ماوەی دوو رۆژدا دەڕووخێت و ئەوەیش خراوەتە روو کە لە سنووری ئۆکراینادا، 83 یەکەی سەربازیی هەیە کە هەر یەکێکیان پێکهاتووە لە نزیکەی 750 سەرباز.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.