له‌سه‌ر دیاری كردنی پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا كه یاریه‌كانی ماوه‌ی مانگێكه له یاریگاكانی ولاتی كامیرۆن به‌رێوه ده‌چێت و له‌سه‌ر یاریگای ئه‌حمه‌دۆ ئاهیدجۆ هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی كامیرۆن و بۆركینافاسۆ روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه .
له‌سه‌ره‌تای یاری اریزانانی بۆركینافاسۆ باشتر ده‌ركه‌وتن و به‌هێرش و فشار بۆ سه‌ر گۆلی كامیرۆن ده‌ستیان به‌یاری كردن كرد، له خوله‌كی بیست و چولر ستیڤ یاگۆ گۆلی یه‌كه‌می بۆ ركینافاسۆی به‌ده‌ست هێنا .
به‌ر له‌ته‌واو بونی گێمی یه‌كه‌م به دوو خولهك گۆلپارێزی كامیرۆن ئه‌ندریه ئۆتانا هه‌له‌یه‌كی ئه‌نجام دا‌و بۆركینافاسۆی كرده خاوه‌نی گۆلی دووه‌م .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چل‌و نۆ گابریێل ئۆتارا گۆلی سێیه‌میشی خسته سه‌ر دوو گۆله‌كه‌ی تر ، له خوله‌كی حه‌فتاو دوو ستیڤان باهۆكین گۆلێكی بۆ كامیرۆن تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه ، له خوله‌كی هه‌شتاو پێنج هه‌مان یاریزان گۆلی دوومی خۆی و هه‌لبژارده‌كه‌ی تۆمار كرد، دوو خلهك به‌ر له ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاری ڤیسینت ئه‌بۆبه‌كر گۆلی سێیه‌می تۆمار كرد‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌شی له سوودی كامیرۆن یه‌كسان كدرهوهو هه‌ردوولاش بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی براوه‌ی یاریه‌كه په‌نایان برده به‌ر لێدانه‌كانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه له خالی سزا‌و تیایدا هه‌لبژارده‌ی كامیرۆن به پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به سێ گۆل سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو پله‌ی سێیه‌می جامهكهشی مسۆگه‌ر كرد‌و پله‌ی چواره‌میشی بۆ بۆركینافاسۆ به‌جێ هێشت .
كامیرۆن پله‌ی سێیه‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای به‌ده‌ستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.