له درێژه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی یانه‌كان بۆ تۆپی پێ و له قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه كه له ئیمارات به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یانه‌ی ئه‌هلی میسری پاڵه‌وانی ئه‌فریقیا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی مۆنتێری مه‌كسیكی پاڵه‌وانی كۆنكاكافی برده‌وه.
یارییه‌كه له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی ئال نههییان له ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات به‌ڕێوه‌چوو، له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوپێنجدا، یاریزان محه‌مه‌د هانی گۆڵێكی بۆ ئه‌هلی تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی مۆنتێری هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریاندا، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو.
به‌م بردنه‌وه‌ش یانه‌ی ئه‌هلی گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیهانی یانه‌كان و له‌م قۆناغه‌ش سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی پالمیراسی به‌ڕازیلی پاڵه‌وانی ئه‌مه‌ریكای باشوور ده‌بێته‌وه، یانه‌ی مۆنتێریش له یاری ده‌ستنیشانكردنی پله‌ی پێنجه‌م ڕووبه‌ڕووی دۆڕاوی یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هیلالی سعودی و جه‌زیره‌ی ئیماراتی ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی ئه‌هلی گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیهانی یانه‌كان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.