كورده‌كانی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی گشتی یونسكۆ، خاتوو ئۆدرێ ئازوولای كرد سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی كوردی و داواده‌كه‌ن ئه‌و بار‌و دۆخه له‌به‌رچاو بگرن .
هه‌ر له نامه‌كه‌دا باسی مامۆستا زارا محه‌مه‌دی ده‌كه‌ن كه ئه‌و مامۆستایه به تاوانی فێركردنی منداڵانی كورد به زمانی دایكییان گیراوه حوكمی پێنج ساڵ زیندانی كردنی بۆ ده‌رچووه.
ده‌قی نامه‌ی كورده‌كانی فه‌ڕه‌نسا بۆ سه‌رۆكی گشتی یونسكۆ:
نامه‌ی كۆڕی كورده‌كانی دانیشتووی فه‌رانسا بۆ سه‌رۆكی گشتی یونسكۆ، خانم ئۆدرێ ئازوولای خانمی سه‌رۆك.
یونسكۆ له ڕۆژی 21ی مانگی فێوریه، ڕۆژی به فه‌رمی ناسینی جیهانی زمانی زگماگی جێژن ده‌گرێت كه له ساڵی 2000دا به مه‌به‌ستی پاراستنی فره‌زمانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن به زمانی زگماگی ڕاگه‌یه‌ندرا.
به له به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕێكاره‌ی یونسكۆ، دۆخه‌كه له‌بار و گونجاو ده‌بینین بۆ ئاراسته‌كردنی ئه‌و نامه‌یه، وه‌بیرتان دێنینهو كه نه‌ته‌وه‌ی كورد له ئێران كه ژماره‌ی دانیشتوانی له ده میلیۆن تێده‌په‌ڕێت، له مافی خوێندن به زمانی خۆی بێبه‌رییه چونكو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه‌وه لێی قه‌ده‌غه كراوه.
ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو له ڕووناكبیرانی كورد له لایه‌ن رژیمی ئێرانه‌وه كه‌وتوونه‌ته گرتووخانه‌كان. دوایین كه‌سایه‌تی مه‌ده‌نی، خانمی زارا محه‌مه‌دییه كه مامۆستای قوتابخانه و سه‌رۆكی كۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی- كولتووری و زمان‌ناسی " نۆژین" ه كه له ساڵی 2011 له شاری سنه‌ی كوردستان دامه‌زراوه.
ئه‌و مامۆستایه له ساڵی 2019دا به تاوانی فێركردنی منداڵانی كورد به زمانی دایكییان گیرا، ڕاده‌ستی دادگا كرا و حوكمی پێنج ساڵ حه‌بسی بۆ ده‌رچوو.
هه‌ر له ڕۆژی ده‌سپێكی حوكمی مامۆستا زارا محه‌مه‌دی، خه‌ڵكی تووڕه و ناڕازی له كوردستان و له تاراوگه ده‌ستیان به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی كرد.
هه‌ڵسه‌نگاندنی یونسكۆ ئه‌وه‌یه كه په‌روه‌رده به زمانی یه‌كه‌می زارۆك یان زمانی زگماكی، ده‌بێ هه‌ر له ته‌مه‌نی سه‌ره‌تایی منداڵه‌وه ده‌ست پێ بكرێت؛ چون هه‌روه‌ك له ڕاگه‌یاندراوی 21ی فێوریه‌ی 2021ی یونسكۆ بۆ به فه‌رمی ناسینی زمانی زگماكی ڕوون كراوه‌ته‌وه، پاراستن و په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی منداڵ بنچینه‌ی فێربوون پێك دێنێت.
خانمی سه‌رۆك
به پێویستی ده‌زانین وه‌ك كۆڕی كورده‌كانی دانیشتووی فه‌رانسه، پێتان ڕابگه‌یه‌نین كه ئێمه به‌ته‌واوی پابه‌ندین به "جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و هاووڵاتیی سالێ 1789". هه‌ر له‌و ڕادهیهشدا پابه‌ندین به پڕه‌نسیپه ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانی مه‌نشووری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕاگه‌یه‌ندراوی جیهانی مافی مرۆڤ له دێسامبری 1948 و به تایبه‌ت په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پاراستنی مافه‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی له خاڵی 1ی به‌شی یه‌كه‌م و هه‌روه‌ها خاڵی2ی به‌شی دووهه‌م كه ده‌وڵه‌تی ئێرانیش واژۆی كردووه!
له‌و به‌ستێنه‌دا، كۆڕی كورده‌كانی دانیشتووی فه‌رانسه له ئێوه‌ی به‌ڕیز چاوه‌ڕوانی ده‌كات كه داواكاریی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ڕزگاركردنی مامۆستا زارا محه‌مه‌دی له به‌ندیخانه له به‌رچاو بگرن كه بووه‌ته قوربانی دام و ده‌زگای پیاوسالاریی ڕژیمی ئیسلامی ئێران.
مامۆستا زارا له‌دایك بووی 18ی ژوییه‌ی1992، خوێندنی له بواری ژێئۆپۆلیتیك دا ته‌واو كردووه، چالاكوانی بواری یه‌كسانی مافه‌كانی ژن له‌گه ڵ پیاوه، تێكۆشه‌ری ڕێبازی ئاشتی یه و لایه‌نگری دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی دێموكڕاتیك و لاییكه.
ئه‌وه دۆخێكی تایبه‌ته و گه‌لێك جێگای سه‌رنجه چونكو ڕه‌وشی نه‌ته‌وه‌یه‌كی چه‌ند میلیۆنی ده‌گرێته‌وه كه مافه سروشتی و سه‌ره‌تاییه‌كانی له ژێرپێ نراون.
مامۆستا زارا محه‌مه‌دی دووجار تووشی ناعه‌داڵه‌تی بووه :
یه‌كه‌م : له مافی فێركردن به زمانی كوردی به منداڵانی كورد بێبه‌ری كراوه
دووهه‌م : ئازادی ژیان و كاریشی لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
خانمی سه‌رۆك،
دۆخی مامۆستا زارا محه‌مه‌دی واته گرتن و زیندانی كردنی، هه‌روه‌ها بێبه‌ش كردنی منداڵانی كورد له خوێندن به زمانی زگماكی، به پێچه‌وانه‌ی بڕیارنامه‌ی یونسكۆیه و له دژایه‌تیدایه له گه‌ڵ ئه‌و یاسا و مافانه كه له كۆنوانسیۆنه‌كانی جیهانی دا به فه‌رمی ناسراون.
ئێمه تكاتان لێده‌كه‌ین كه له چوارچێوه‌ی پله و پۆست و توانای خۆتان، هه‌وڵه‌كانتان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ ئازادكردنی مامۆستای بێ تاوان، زارا محه‌مه‌دی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێرانه‌وه.
وێڕای چاوه‌ڕوانی وڵامی ئێوه‌ی به‌ڕێز، تكایه جوانترین ڕێزمان وه‌ربگرن.
به‌رپرسی كۆڕی كورده‌كانی دانیشتووی فه‌رانسه
عه‌زیز ماملێ
پاریس، 24ی ژانویه‌ی 2022
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.