بە گوێرەی هەواڵێكی پێگەی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا ، رۆژی شەممە 5ی شوبات میلیشیاكانی سەر بە پەیەدە، سەبری فەخری، میدیاكار و ئەندامی ئەنجومەنی ناوچەیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا - ن لە شاری قامشلۆ رفاندووە.
هاوكات میلیشیاكانی سەر بە پەیەدە هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵی باوەر مه‌لا ئەحمەد ، په‌یامنێری یه‌كێتی میدیا و ئەویشیان رافاندووە.
پەیەدە هه‌وڵ ده‌دات له‌و ناوچانه‌ی سووریا كه كۆنترۆڵی كردوون، رێگه له چالاكییه‌كانی ئه‌و میدیایانه بگرێت كه له ئه‌نه‌كه‌سه‌وه نزیكن و بێده‌نگیان بكات.
هەر دوێنیش پەیەدە چالاكییەكانی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی "رووداو"ی له باكووری سووریا راگرت.
پەیەدە دوو میدیاكاری له شاری قامشلۆ رفاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.