Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:35

ئێمیل ڕوسوڤۆری گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی هیندستان

کوردستان TV
100%


یاریزانی فنله‌ندی، ئێمیل ڕوسوڤۆری گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی هیندستان له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان كه‌ له‌ یاریگاكانی شاری پون به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، ڕوسوڤۆری پۆلێنكراوی هه‌شتاوحه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ كامیل مایزاكی پۆڵه‌ندی و پۆلێنكراوی نه‌وه‌دوپێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌.
 یاریه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو چلوحه‌وت خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، حه‌وت شه‌ش بوو، له‌ یاری كۆتایش، ڕوسوڤۆری ڕووبه‌ڕووی جواو سۆسای پۆرتوگالی و پۆلێنكراوی سه‌دوسیی و حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی و به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ ئیلیاس یامێری سویدی برده‌وه‌.

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.