Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 02:41

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق شه‌ش تیرۆریستيان ده‌ستگیركرد

کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی لە پارێزگای نەینەوا باکووری ئەو وڵاتە، راگەیاند.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی کردەوە، پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی فەوجی یەک سەربە لیوای 71ی پیادە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە ژمارەیەک ناوچەی سەربە ناحیەی رەبیعە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، ئەنجامداوە.

راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، چوار تیرۆریست دەستگیرکراون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌  لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، دوو تیرۆریست لە ناوچەی ئەلبوتفاح سەربە قەزای بەلەد باشووری پارێزگای سەڵاحەددین، دەستگیرکران.

 تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.