Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 08:47

بارسێلۆنا لە یاریگای خۆی لە ئەتلەتیکۆ مەدریدی بردەوە

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکانی ھەفتەی 23ی خولی پلە یەکی تۆپی پێی ئیسپانیا (لا لیگا)، یانەی بارسێلۆنا لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی 4-2 لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی بردەوە.
کاراسکۆ، لە خولەکی ھەشتەمی یارییەکەدا گۆڵی یەکەمی بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمار کرد.
جۆردی ئالبا، لە خولەکی دەیەم گۆڵی یەکسانی و دوابەدوای ئەوە گاڤی لە خولەکی 21گوڵی دووەمی بۆ بارسێلۆنا تۆمار کرد.
بارسێلۆنا، بەردەوام بوو لە ھێرشەکانی و یەکخستنی ریزەکانی و توانی لە خولەکی 43 دا لە رێگەی ئاراخۆوە گۆڵی سێیەم تۆمار بکات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکە و لە خولەکی 49دا دانی ئالڤیش گۆڵی چوارەمی بۆ بارسێلۆنا تۆمار کرد و ئەرکی ئەتلەتیکۆی قورستر کرد.
ھەرچەندە ئەتلەتیکۆ مەدرید لە خولەکی 58 لە رێگەی گۆڵەکەی لویس سوارێزەوە جیاوازی گۆڵەکانی کەم کردووەوە بەڵام ئەم گۆڵەی لوزیتۆ ئەنجامی یارییەکەی نەگۆڕی و یارییەکە بە ئەنجامی 4-2 کۆتایی ھات.
یانەی بارسێلۆنا، بەم ئەنجامە خاڵەکانی بۆ38 بەرزکردەوە و بە جیاوازی یارییەک بەرزبوویەوە بۆ پلەی چوارەم و ئەتلەتیکۆ مەدرید بە جیاوازی یەک یاری و بە کۆی 36 خاڵ لە پلەی پێنجەمدا مایەوە.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.