دوای ئه‌وه‌ی كه توانی به ئه‌نجامی 4-1 له لێسته‌ر سیتی بباته‌وه، یانه‌ی نۆتینگهام فۆرێست سه‌ركه‌وت بۆ گه‌ڕی 16ی جامی فیدراسیۆنی ئینگلته‌را.
نۆتینگهام فۆرێست كه یه‌كێكه له یانه‌كانی خولی پله دووی ئینگلته‌را، میوانداریی یانه‌ی لێسته‌ر سیتی كرد كه یانه‌یه‌كی پرێمه‌ر لیگه.
یانه‌ی خاوه‌ن ماڵ به هه‌ریه‌ك له گۆڵه‌كانی زینكهرنهیجڵ، جۆنسن، ۆراڵ و سپێنس له خوله‌كه‌كانی 23، 24، 32 و 61دا، توانی به‌سه‌ر یانه‌ی لێسته‌ر سیتیدا سه‌ربكه‌وێت كه پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی جامه‌كه‌یه.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی لێسته‌ر سیتی له خوله‌كی 40دا له‌لایه‌ن هیانۆچۆ تۆماركرا.
ليسته‌ر سیتی ماڵئاوایی له جامی فیدراسیۆنی ئینگلته‌را كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.